هاتووچۆی عێراق: كامێرای چاودێری بووەتەهۆی كەمبوونەوەی 95%ی سەرپێچییەكان

بینراوە: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق دەڵێت، دانانی كامێرای چاودێری بووەتەهۆی كەمبوونەوەی سەرپێچی بە رێژەی %95 . عەمید نەسیر عەبدولستار بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، لە 1ی تەممووزی ئەم ساڵەوە دانانی كامێرای چاودێری لە 5 چوارڕیانی بەری رەسافەی بەغدا جێبەجێ كرا. ئاماژەی بەوەشدا، دانانی ئەو كامێرایانە هۆكار بوو بۆئەوەی رووداو و سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بە رێژەی 90% بۆ 95% كەمببنەوە، ئێستا شۆفێران زیاتر پابەندی رێنوێنییەكانی هاتووچۆن. باسی لەوەشكرد، دانانی كامێراكان بەردەوام دەبێت و بەپێی پلانەكەش هەر چوار مانگ جارێك نزیكەی 40 چوارڕیان كامێرایان بۆ دادەنرێت، جگە لە دانانی 20 كامێرای دیكە لەسەر رێگە خێراكان بۆ تۆماركردنی تیژڕۆیی. بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە جەختی لەوەشكردەوە، ئەم هەوڵانە رۆڵی بەرچاویان لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكاندا هەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 202 Today: 2,912 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.