بینراوە:
(1.4K)
حاكم ئازاد حەمەدەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، پێویستە رۆژنامەنوسان جگە لە لەڕەچاوكردنی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانیی بارودۆخ و رەوش و هەستیاریی هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگرن، بەتایبەت رۆژنامەنوسانی كوردستان. حاكم ئازاد وتوشیەتی: هەمو میدیای جیهانی روداوەكان روماڵ دەكەن و جۆرێك لە ستانداردیان هەیە، پێویستە رۆژنامەنوس نەبێتە لۆكەیشنێك خزمەت بە دوژمنان بكات، بۆیە داواكارن سەرجەم راگەیاندن و رۆژنامەنوسان پابەندی ئەو خاڵانەبن كە حكومەتی هەرێم لەپێناو بەرژوەندی گشتی دەریكردوە.












Leave a Reply