نێچیرڤان بارزانی و وەزیری ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوە كۆبونەوە

بینراوە: (1.3K)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێزا ئەندریاس ڤۆن گایەر وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ كاروباری دەرەوەو شاندێكی یاوەری كۆبونەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان، دوایین پێشهاتەكانی دۆخی سیاسیی عیراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی هەولێرـ بەغداو دۆخی ناوچەكە تاوتوێ كراون. ئاماژەشكراوە كە شاندنی ئەڵمانیا دوپاتیانكردوەتەوە كە وڵاتەكەیان بەبایەخەوە سەیری سەقامگیریی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات و خواستی وڵاتەكەیان بۆ بەردەوامی هاریكاریی هاوبەشیان لەبوارە جیاوازەكاندا دەربڕیوە. لای خۆشیەوە نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوكاری و پشتگیرییەكانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی كوردستان لە هەمو بوارەكاندا كردوەو جەختی لە گرنگیی چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان و پاراستنی ئارامیی ناوچەكە كردوەتەوە، هەروەها هەڕەشەو مەترسییەكانی داعش، دۆخی سوریاو چەند پرسێكی تر تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكە بوە. جێی ئاماژەیە، شاندی ئەڵمانیا بەجیا لەگەڵ هەریەك لە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 2,144 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.