نێچیرڤان بارزانی و سودانی: رێگە نادەین خاکی عێراق ببێتە مەیدانی هێرشکردنەسەر دراوسێکان

بینراوە: (982)

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و تێیدا جەختیان لە رەتکردنەوەی هەموو ئەو هێرشانە کردەوە کە دەکرێنە سەر خاک و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ هەینی، 6ی ئاداری 2026، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەسەر عێراق تاوتوێ کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا جەختیان لە “رەتکردنەوەی ئەو دەستدرێژییانە کردەوە کە دەکرێنە سەر چەندین شاری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە؛” هەروەها سوودانی و نێچیرڤان بارزانی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە “نابێت رێگە بدرێت خاکی عێراق ببێتە سەرچاوەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.”

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە دووپاتکردەوە کە ئامانجیان بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیرییە لە ناوچەکە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان پرسی ناوخۆی عێراق بووە. سوودانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان لە پێویستیی “رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا کردەوە، ئەوەش لە رێگەی یەکخستنی هەڵوێستی هێزە نیشتمانییەکان و گوتارەکان، بە مەبەستی پاراستنی سەقامگیریی وڵات، سەروەرییەکەی و بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 369 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.