نێچیرڤان بارزانی بۆ یانەی زاخۆ: هەمیشە وەك پێشەنگ بمێننەوە بۆ پێشكەوتنی وەرزش

بینراوە: (1.1K)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ێكی پیرۆزباییدا بۆ سەرۆك و دەستەی كارگێڕی و هاندەرانی یانەی وەرزشیی زاخۆ رایگەیاند، پیرۆزبایی دەستكەوتی جیهانیتان لێدەكەم كە تێیدا هاندەرانی یانەی زاخۆ لەلایەن فیفاوە وەك باشترین و كاریگەرترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهان دەستنیشان كراوە. ئاماژەشیكردوە، ئەم نازناوە جیهانییە تەنها سەركەوتنێك نییە بۆ یانەی زاخۆ، بەڵكو شانازییە بۆ تەواوی بزوتنەوەی وەرزشی لە هەرێمی كوردستان و عیراق، ئێوە بە جۆش و خرۆش و شێوازی شارستانییانەی هاندان، یاریگاكەتان كردە تابلۆیەكی هونەریی جوان و ی ئاشتی و خۆشەویستی و ژیاندۆستیی گەلی كوردستانتان بە جیهان گەیاند، هەروەها دڵسۆزی و وەفاداریی خەڵكی زاخۆ بۆ یانەكەیان نمونەیەكی باڵایە، هیوادارن هەمیشە وەك پێشەنگ بمێننەوەو پاڵپشتێكی بەهێزبن بۆ پێشكەوتنی وەرزش و بەرزڕاگرتنی ناوی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 178 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.