سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ده نگدان ماف و ئه رك و په يام و ئه مانه ته . بەرپرسیاريه تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه ن. نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،سبه ى ده نگدانى گشتى بۆ هه ڵبژاردنى ئه نجومه نى نوێنه رانى عێراق به ڕێوه ده چێت. داوا له هه موو ئه وانه ده كه م كه مافى ده نگدانيان هه يه ، به شدارييه كى كاراى تێدا بكه ن. به شێوه يه كى شارستانى و ئازادانه ده نگ بده ن. چاره نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه جێكردنى ده ستوور و چه سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده نگى ئێوه ، ديارى ده كرێت. ئاماژەى بەوەشکرد، ده نگدان ماف و ئه رك و په يام و ئه مانه ته . بەرپرسیاريه تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه ن، به شدار و هاوبه ش بن لە به ديهێنانى زياترى سه قامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه مووان. سەرۆکی هەرێم وتیشی: دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته وكردنى پێگه ى هه رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا، بەشداريی فراوانتان لە ده نگداندا، پێگەی هه رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات، پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويه كى گه شتر بۆ گه لى كوردستان و هه موو پێكهاته كانى عێراق. نێچیرڤان بارزانی داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده كات، به وپه ڕى به رپرسياريه تى و پيشه يييانه ، به ڕێوه چوونى پرۆسه ى ده نگدانێكى بێگه رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه ر بكه ن، لايه نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به پێى ياساكان، مامه ڵه له گه ڵ به ڕێوه چوونى پرۆسه كه دا بكه ن و هه موو لايه ك له گه ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه ربه خۆى هه ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه ركى هه موومانه ڕوويه كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه رێمى كوردستان نيشان بده ين. سەرۆکی هەرێم جەختیکردوەتەوە، هه موو ده نگێك بۆ كوردستان گرنگه . ده نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته كه دا به شدار به .
نێچيرڤان بارزانى: دەنگدان بەرپرسیاريهتییەکی نیشتمانى و دەرفەتی نوێبوونەوەیە

بینراوە:
(13)











Leave a Reply