دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکی بەرفراوانی سەرکەوتوومان کردەسەر ڤەنزوێلا و دەڵێت: سەرۆک مادورۆ و هاوسەرەکەیمان دەستگیرکردووە و لە ڤەنزوێلا براونەتە دەرەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی دژی ڤەنزوێلا ئەنجام داوە.
بەپێی پۆستەکەی ترەمپ، لە ئەنجامی هێرشەکەدا نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، لەگەڵ هاوسەرەکەیدا دەستگیرکراون و لە وڵاتەکە براونەتە دەرەوە.
ترەمپ دەڵێت، ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوکاریی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ئەمەریکا ئەنجام دراوە و دواتر وردەکاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ (بە کاتی ئەمەریکا)، لە مارالاگۆ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەوبارەیەوە بەڕێوەدەچێت.












Leave a Reply