نرخی مریشک دابەزی

بینراوە: (4.3K)

بەهۆی ڕێگرتن لەهەناردەکردنی مریشک بۆ شارەکانی سنوری حکومەتی عێراق، نرخی مریشکی زیندوو بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوه‌، بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکان، ئێستا یەک کیلۆ مریشکی زیندوو بەدوو هەزارو 800 دینارە، هەروەها بەرهەمی گۆشتی مریشک بەڕێژەی 58% لەئاستی خۆبژێویی‌و پێویستی ناوخۆ زیاترە.

نازم عەبدوڵڵا سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی‌و گەرمیان ئاشكرایكردوه‌، ماوەی ساڵێکە حکومەتی عێراق ڕێگریی لەناردنی مریشک دەکات بۆ پارێزگاکانی سنوری حکومەتی فیدراڵ، تەنها لەماوەی ئەم دوو مانگەی ڕابردودا بەهۆی زۆری مریشک‌و کەمی خواستی هاوڵاتییان لەسەر گۆشتی مریشک، خاوەنی پەلەوەرخانەکان نزیکەی 60 ملیار دینار زەرەریان کردوە.

ده‌شڵێت:”چەندینجار داوامانکردوە ڕێگرییەکانی بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی پەلەوەرخانەکانی هەرێم لەشارەکانی عێراق هەڵبگیرێن، بەڵام حکومەتی فیدراڵ بەدەم داواکارییەکەمانەوە نایەت”.

بەوتەی سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی‌و گەرمیان، “ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن پەلەوەر بەرهەمدەهێنرێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لەناوخۆی هەرێم 146 هەزار تۆنە، بەڵام کێڵگە پەلەوەرییەکان نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشت بەرهەمدەهێنن کە لەپێداویستی ناوخۆ زیاترە”.

لەناوخۆی هەرێمی کوردستان هەزارو 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی بەردەوام هەر هەمویان بەرهەمیان نییە، ژمارەی پەلەوەرخانەکانی لەهەرێمی کوردستان به‌مشێوه‌یه‌یه‌: هەولێر 576 پەلەوەرخانە، سلێمانی 727 پەلەوەرخانە، دهۆک 344 پەلەوەرخانەو هەڵەبجەش 35 پەلەوەرخانە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 3,131 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.