ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا بڵاوكرایەوە

بینراوە: (1.6K)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سێرجیۆ ماتارێلا سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا كۆبونەوەو پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراقیان لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێكردوەو جەختیان كردوەتەوە لەسەر خواستی هاوبەش بۆ بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا. بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی كوردستان و عیراقی بۆ پشتیگریی بەردەوامی ئیتاڵیا دوپاتكردوەتەوە بەتایبەتی لەڕووی سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانەوە، هەروەها هاوكاریی سەربازیی ئیتاڵیای لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق بەرز نرخاندوە. لای خۆشیەوە سەرۆك كۆماری ئیتاڵیا جەختی لە پابەندیی وڵاتەكەی بۆ پشتگیری لەئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عیراق و هەرێمی كوردستان كردوەتەوەو ستایشی هەرێمی كوردستانی كردوە كە پارێزەرو لانكەی پێكەوەژیان و پێكهاتە جیاوازەكانن لە ناوچەكەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 94 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.