مەسرور بارزانی: پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی هەولێر بۆ نەوەی داهاتو زۆر گرنگە

بینراوە: (1.6K)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكەم داری پڕۆژەی پشتێنەی سەوزایی لەشاری هەولێر رواندو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەكە بۆ نەوەی داهاتو و ئاوەدانی ئێستای كوردستان زۆر گرنگە، پسپۆڕانی یۆنانی یارمەتیدەر بون لە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، ئەو دارانەی دەچێنرێن بەرهەمدار دەبن بەمەش پەرە بە كەرتی كشتوكاڵ دەدرێت. لەبەشێكی تردا سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی: داری زەیتون بەرهەمێكی بەپیتەو سودی زۆری دەبێ بۆ پشتێنەی سەوزایی هەولێرو كاریگەریی زۆری لەسەر كەشوهەواكەی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پرۆژەكە هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,230 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.