مەسرور بارزانی و سەلاحەدین بەهائەدین تاوتوێی پێكهێنانی كابینەی نوێ دەكەن

بینراوە: (12)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كۆبوەتەوەو بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كردوەو جەختیان لەگرنگی هاوهەڵوێستی و یەكڕیزی هێزو لایەنە كوردستانییەكان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و سەقامگیریی ناوچەكە كردوە. راشیگەیاندوە، دوپاتیانكردوەتەوە كە هەرێمی كوردستان وەك هەمیشە فاكتەرێكی ئارامی و ئاشتی دەبێت لە ناوچەكەدا، هەروەها باسیان لەگرنگی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.