موچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت

بینراوە: (1.7K)

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە 2ی تشرینی دوەم موچەی مانگی (ئاب)ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت. باسی لەوەشكردوە، هاوكات هەمان ڕۆژ موچەی مانگی (ئاب)و موچەی مانگی (شوبات)ی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەكرێت كە لە دوای 1ـی (تەمموز)ـی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون. هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، شایستەكانی سەرۆجەم ئەو مامۆستان و فەرمانبەرانەی كە بەشێوەی گرێبەست و میلاك دامەزراون، لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان خەرج دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 742 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.