ماوەی 72 كاتژمێری تر راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عیراق درێژكرایەوە

بینراوە: (343)

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق بڵاویكردەوە، داخستنی ئاسمانی عیراقیان بۆ ماوەی 72 كاتژمێری تر درێژكردوەتەوەو بەوهۆیەوە هاتن و رۆیشتن و ترانزێت رادەگیرێن. دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیاری راگرتنەكە لەنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 25/3ـەوە چوەتە بواری جێبەجێكردنەوە تا كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی رۆژی شەممەی داهاتو بەردەوام دەبێت وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی كاتیی، راشیگەیاندوە، بڕیارەكەیان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامی دۆخی ئەمنی و پێشهاتەكانی ناوچەكەیە، بەپێی پێشهاتە نوێیەكانیش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 221 Today: 2,344 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.