لەماوەی قەدەغەدا بەدەیان راوچی لە دەریاچەی دوكان دەستگیر كراون

بینراوە: (783)

جەبار ئادەم بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پشدەر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانجی سەرەكیان پاراستنی سامانی ماسی و رێگریكردن بوە لە راوكردنی نایاسایی، لەمساڵدا حەوت بەلەمی پۆلیس لەسنوری بتوێن و دەریاچەی دوكان بەردەوام لە گەڕاندا بون، لە ئەنجامی ئەو هەوڵانەشدا توانیویانە 42 كەس لەكاتی راوكردنی ماسی لە دەریاچەی دوكان دەستگیر بكەن. بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی پشدەر وتیشی: مەبەستیان زیاتر رێگریكردن بوە لەوەی خەڵك راو بكات نەك تەنها دەستگیركردن، بۆیە دەبینن ژمارەی دەستگیركراوەكان بەراورد بە قەبارەی ناوچەكە كەمە، چونكە جەختیان لەسەر رێگری پێشوەختە كردوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 279 Today: 1,291 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.