لەم شارەی کوردستان بەجلوبەرگی کوردیەوە پێشوازی لە سەرۆکی ئێران دەکرێت

بینراوە: (10)

سەرۆککۆماری ئێران، لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتەکەی، سەردانی پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، ئەمەش یەکەمین سەردانیەتی بۆ ناوچەکە لەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی.

ئە،ڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، ، لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتەکەی، گەیشتە پارێزگای سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە سەردانەکەیدا دوو تەوەری گرنگ هەیە، یەکێکیان کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکە و ئەوەی دیکەش دیدار و کۆبوونەوەی سیاسییە.

لە سەردانە یەک ڕۆژییەکەی پزیشکیاندا، بڕیاوایە، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارێزگای سنە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە بکات.

هەروەها، هەر لەسەردانەکەیدا بۆ سنە، بەنداوی “ئەمیر ئاباد” لە کامیاران دەکاتەوە و پڕۆژەی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆی بەنداوی “گاران” لە مەریوان، کە خزمەت بە زیاتر لە ١،٨٨٦ هێکتار زەوی دەکات دەکاتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 138 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.