لەسنوری سلێمانی رێگا سەرەكییەكان لە بەفر پاكدەكرێنەوە

بینراوە: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی هەمو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە قەزای قەرەداغ ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ بەشێك لە هاوڵاتیان و شۆفێران دروستبوەو دوای ئاگاداركردنەوەی شارەوانی سنورەكە دەستبەجێ تیمێك هەستا بە رشتنی خوێ بەسەر شەقامەكەدا تاوەكو رێگاكە بكرێتەوەو ئاستەنگی هاتوچۆ دروست نەبێت. پێشتریش راگەیەنرابو، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆكی شارەوانی بازیان و لێپرسراوی نوسینگەی بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی ئەڵڵایی رێگای سەرەكی سلێمانی- كەركوك لەڕێگەی ئامێرەكانی شۆڤڵ و گرێدەرەوە پاككرایەوە بۆ ئەوەی رێگای تێپەڕبون بۆ شۆفێران بكرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 2,796 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.