بەبۆنەی تێپەڕبونی 9 ساڵ بەسەر كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشوی بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لە بەشێكیدا هاتوە، هەرێمی كوردستان بە قەیرانی قوڵی سیاسی، ئابوری، دامەزراوەیی و دابەشبونی كۆمەڵایەتیدا تێدەپەڕێت، لاوازبونی متمانەی هاوڵاتیان بە دامەزراوەكان و لاوازبونی پێگەی هەرێم لە عێراقدا سەلمێنەری ئەو راستییە تاڵەن كە هۆشدارییەكانی نەوشیروان مستەفاو هاوڕێكانی راست و دروست بون، ئێستا لە هەركات زیاتر دەزانرێت نەبونی دامەزراوەی نیشتمانی و هێزی پێشمەرگەی یەكگرتو و دادگایەكی سەربەخۆ سێكوچكەی مەترسین بۆ قەوارەی دەستوری هەرێمی كوردستان. بزوتنەوەی گۆڕان راشیگەیاندوە، دنیابینیەكانی نەوشیروان مستەفا لەچوارچێوەیەكی سیاسیی، یان لەناو بزوتنەوەیەكی سیاسی قەتیس ناكرێن، بەڵكو وەك موڵكی هاونیشتمانیان و پرۆژەیەكی نیشتمانیی گشتگیر دەمێننەوە، دیدگاكانی بۆ چەسپاندنی حوكمی یاسا، ریشەكێشكردنی گەندەڵی، گەڕاندنەوەی كەرامەت بۆ تاكی كورد ئێستا بونەتە تەوەری سەرەكی داواكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خەڵكی كوردستان، هەر بۆیە لەم یادەدا بانگەواز دەكەن بۆ یەكخستنەوەی ریزەكانی نێوماڵی كورد لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی گشتی، نەك حیزبی.
لەساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا بانگەواز دەكرێت بۆ یەكخستنەوەی ناو ماڵی كورد

بینراوە:
(1.4K)











Leave a Reply