لە چەند گەڕەكێكی سلێمانی بۆ ماوەی 5 رۆژ كارەبا كەم دەبێتەوە

بینراوە: (1.3K)

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، تیمەكانی چاككردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی پڕۆژەی روناكی، دەست بە چاكسازی لە تۆڕی كارەبای وێستگەی كارەبای ئەزمەڕ دەكەن. بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەم پڕۆسەیە لە ئەمرۆ یەكشەممەوە دەستپێدەكات و بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت،هەروەها، كاتەكانی كاركردنی تیمەكان لە نێوان كاتژمێر 8ی بەیانی تاوەكو 5ی ئێوارە دەبێت. ئاماژە بەوەشدراوە، كاریگەری ئەم چاكسازییە راستەوخۆ دەبێت لەسەر دابەشكردنی كارەبا لەم گەڕەكانەی سلێمانی: (كازیوە، ئیبراهیم ئەحمەد، ئازادی، شەهیدان، گۆیژەی نوێ، دارۆغە، هەواری شار، كەڵەكن و سارداو).

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 37 Today: 2,808 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.