بینراوە:
(1.0K)
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: تا ناوەڕاستی ئەم مانگە هیچ شەپۆلێکی بارانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و داوا دەکات سبەی هەینی لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، نوێژەبارانە ئەنجامبدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوینی شارەزای بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد، تا ١٥ی ئەم مانگە هیچ شەپۆلێکی بارانبارین بۆ ناوچەکانمان پێشبینی نەکراوە و ناوبراو بە خوێندنەوەی ئاستی مەترسییەکانی کەمبارانیی داوایکرد کە سبەینێ هەینی ڕێکەوتی 7ی تشرینی دووهەم، لە سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی هەرێمی کوردستان، نوێژەبارانە ئەنجامبدرێت. ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی ٥٠ ڕۆژی وەزری پاییز تێپەڕیوە و تا ئێستا هیچ بارانێکی سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان و عێراقی نەگرتوەتەوە و تادێت مەترسییەکانی کەمبارانیی و وشکەساڵیی زیاد دەکات،












Leave a Reply