لە مەراسیمێكدا بەفەرمی بینای نوێی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێم كرایەوە

بینراوە: (839)

بەئامادەبونی مایكڵ ریگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكاو نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی حزبی و حكومی هەرێمی كوردستان و نوێنەرانی بەشێكی وڵاتان، بینای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لەشاری هەولێر كرایەوە. لە وتارێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكا رەنگدانەوەی متمانەی ئەمریكایە بە هەرێمی كوردستان و ئارامی و سەقامگیریییەكەیەتی، خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا ئەم كردنەوەیەش ی سەقامگیری و ئاشتییە لە هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە دۆناڵد ترەمپیش دەكەن بۆ دیاریكردنی مارك ساڤایە وەك نێردەی تایبەتیان بۆ عیراق. پاشان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كونسوڵخانەی ئەمریكا وەك چیایەیەكە ئاماژەیەكی قوڵە بۆ پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا، لە چەندین قوناغدا هێزەكانی ئەمریكا شانبەشانی هەرێمی كوردستان وەستاون و هاوكاریی گەلی كوردستانیان كردوە تاكو ئەوەی كۆتاییان بە دیكتاتۆرییەتی عیراق هێنا، ئێمە هاوپەیمانی ئەمریكاین و شانازی پێوە دەكەین. پاشان لەلایەن سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە فەرمی بینای كونسوڵخانەی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 180 Today: 1,984 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.