لە سەرەتای مانگی داهتووەوە کۆتایی بە وشکە ساڵی دێت

بینراوە: (726)

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و مانگی داهاتوو کۆتایی بەم کەشە وشکە دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی ئاشکرایکرد، شەپۆلی باشی بارانبارین بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو بەڕێوەیە و لە مانگی ١٢شەوە کۆتایی بە کەشی وشک و کەمبارانی و بێبارانی دێت و لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پەڵەدەدات، بۆ کۆی وەرزی زستانیش زستانێکی پڕبارانمان لەپێشە.

هاوکات، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەداوە، و سبەی هەینی کەشوهەوا ئاسایی دەبێت و ئاسمانیش نیمچەهەور دەبێت، ڕۆژی شەممەش ئاسمان بەتەواوی هەور دەبێت پلەکانی گەرماش بە نزمی دەمێننەوە. لەبارەی ڕۆژی یەکشەممەوە دەستەکە ئاشکرایکردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و بارانبارین ڕوو لە بەشێکی ناوچەکان دەکات و لەهەرێمی کوردستانیش باران دەبارێت پلەکانی گەرماش دادەبەزن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 1,663 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.