لە زیندانەكانی عیراق بەدواداچون بۆ نرخی پێداویستی رۆژانەی زیندانیان دەكرێت

بینراوە: (579)

ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاویانكردوەتەوە، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق 72 كاتژمێر مۆڵەتی بە لیژنەیەكی تایبەتمەند داوە بۆ بەدواداچون بۆ نرخی فرۆشگاكانی ناو زیندانەكان، ئەمەش دوای سكاڵای كەسوكاری زیندانیەكان سەبارەت بە گرانی نرخی كەرەستەی خۆراكیی بە بەراورد بە بازاڕەكان. بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دادی عیراق، لیژنەیەكی بۆ وردبینیكردنی نرخی فرۆشتگاكان لە زیندانەكان و بەراوردكردنیان لەگەڵ نرخی بازاڕ پێكهێناوە، لیژنەكە بڕیارە لە ماوەی دو رۆژدا راپۆرتەكەی تەواو بكات. ئەم هەنگاوە دوای چەند رۆژێك دێت لە ناڕەزایەتی دەربڕینی كەسوكاری زیندانیان لە ناوەڕاستی بەغدا لەسەر بارودۆخی كەسوكاریان لە زیندانەكان، ئەمەش لە كاتێكدایە كە گلەیی لە گرانی نرخی هەندێك پێداویست و كەلوپەلی خۆراك لەناو زیندانەكان دەكرێت و دەگوترێت نرخی یەك كیلۆ گۆشت گەیشتۆتە 100 هەزار دیناری عیراقی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 264 Today: 2,335 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.