كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێنەوە

بینراوە: (958)

كەشناسی هەرێم كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 23-9ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بە جێگیریی دەمێننەوە. ئاماژەی بەوەشدا، خێرایی با هەندێك كات لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم و گەرمیان چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا. باسی لەوەشكرد، سبەی چوارشەممە24-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما 1-2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە. بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بۆ سبەی چوارشەممە بە پلەی سیلیزی: هەولێر: 32 پلەی سیلیزی سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی دهۆك: 32 پلەی سیلیزی ئامێدی: 27 پلەی سیلیزی ئاكرێ:31 پلەی سیلیزی كەركوك: 34 پلەی سیلیزی زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 30پلەی سیلیزی سۆران: 28 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی گەرمیان: 36 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,975 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.