كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە3-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و لە هەندێك ناوچەش نیمچە هەور دەبێت. ڕوونیشیكردەوە، پلەی گەرما بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنێدا كەمێك نزم دەبێتەوە. سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش 3-12ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەی گەرماش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 19 پلەی سیلیزی سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی دهۆك : 19 پلەی سیلیزی زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی كەركووك : 21 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی سۆران: 19 پلەی سیلیزی ئاكرێ : 18 پلەی سیلیزی ئامێدی: 15 پلەی سیلیزی گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی
كەشناسی هەرێم: ئاسمان بە گشتی لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت

بینراوە:
(1.2K)











Leave a Reply