كەشناسی هەرێم: ئاسامان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت

بینراوە: (926)

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئاسامان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور بێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە19-11، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و ئاڕاستەی با بە خێرایی 5 – 15 كیلۆمەتر لە كاتژمیرێكدا بەرەو باكووری خۆرئاوا دەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، نزمترین پلەی گەرما وەك دوێنێ دەمێنێتەوە، بەڵام بەرزترین 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە. سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش20-11 ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 22 پلەی سیلیزی سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی دهۆك : 21 پلەی سیلیزی زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی كەركووك : 24 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 60 Today: 3,474 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.