كەشناسی: لە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆوە لە هەندێك ناوچە بارانی بەلیزمە و هەورە تریشقە دەبێت

بینراوە: (1.5K)

كەشناسی رایگەیاند، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە دوا نیوەڕۆوە لە هەندێك ناوچە بارانی بەلیزمە و هەورە تریشقە دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەكان، بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرماش كەمێك بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. لەبارەی كەشی سبەینێ یەك شەممەش كەشناسی ئاماژەی بەوەكردوە، ئاسمان هەور و باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێت لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو لە ناوچەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: هەولێر : 20 پلەی سیلیزی سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی دهۆك : 18 پلەی سیلیزی زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی كەركوك : 21 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی سۆران : 17 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 130 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.