كەشناسی: بەفر دەبارێت و خێرایی با لە چەند ناوچەیەك زیاد دەكات

بینراوە: (978)

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بەفربارین هەیە و لە سنووری سلێمانی و ڕاپەڕینیش خێرایی با زیاد دەكات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە17-12، ئاسمانی هەرێم بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواوەا دەبێت و ئەگەری نمەبارانی كەم لەسەر ناوچە شاخاوییەكان هەیە لەگەڵ ئەگەری بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییە بەرزەكان. ئەوەشی خستەڕوو، خێرایی با لە نێوان 10-20 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ سەروو 30 كیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە. باس لەوەشكراوە، پلەی گەرما 2-4 پلە بەراورد لەگەڵ تۆماركراوەكانی دوێنی بەرزدەبێتەوە. سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنجشەممەش 18-12، كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەوری جیا و خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ دەمێنێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 15 پلەی سیلیزی سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی دهۆك : 13 پلەی سیلیزی زاخۆ :13 پلەی سیلیزی كەركووك : 17 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی سۆران: 12 پلەی سیلیزی گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 178 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.