كۆڵبەرێك كوژراو یەكێكی دیكەش بریندار كرا

بینراوە: (1.1K)

كۆڵبەرنیوز بڵاویكردەوە، لەناوچەی سنوری ساداوای سەر بەشاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێك بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران كوژراوەو یەكێكی دیكەش بریندار بوە، ئەو هێزە چەكدارانە بەبێ ئاگاداری پێشوەختە هێرشیان كردوەتە سەر كۆڵبەرەكان. راشیگەیاندوە، هێشتا تەرمی كۆڵبەرە كوژراوەكە رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوەو بریندارەكەش رەوانەی نەخۆشخانە كراوە. بەگوێرەی ئامارەكان ساڵی رابردودا لەڕۆژهەڵاتی كوردستان 52 كۆڵبەری كورد كوژراون و 131 كۆڵبەری دیكەش بریندار بون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 205 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.