كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: كۆتایی بانگەشە پێش دەستپێكی دەنگدانی تایبەتە

بینراوە: (1.6K)

حەسەن هادی ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق رایگەیاند، كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن 24 كاتژمێر پێش دەستپێكی دەنگدانی تایبەت دەبێت. هەر چالاكییەك لەو ماوەیەدا بە پێشێلكاریی دادەنرێت. وتیشی: پێشێلكردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن كاندید دوچاری سزای دارایی یان كارگێڕی دەكاتەوە رەنگە رێكاری توندتریش بیگرێتەوە تا دورخستنەوە لە هەڵبژاردن. ئەندامەكەی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن راشیگەیاندوە: بە وردی چاودێریی پابەندبونی كاندیدەكان دەكەن چ لە رێگەی هەڵمەتە مەیدانییەكانەوە بێت یان لەڕێگەی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 3,423 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.