قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دەكرێتەوە

بینراوە: (834)

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، قۆناغی یەكەمی شەقامی 100 مەتری سلێمانی لەچەند رۆژی داهاتودا بەدرێژیی 26 كیلۆمەتر دەكرێتەوە كە تەواوی شەقامەكە 37 كیلۆمەترەو شەقامێكی جوتسایدە بە ستانداردێكی نێودەوڵەتی و بەدەستی كاریی ناوخۆیی كاری تێدا كراوە بەمزوانەش هەموی تەواو دەبێت. راشیگەیاندوە، شەقامەكە یەك ئۆڤەرپاس، 5 ئەندەرپاس، بەرزەپردو 7 یەكتربڕو 68 ئاوبەری تێدایە، كێشەی قەرەباڵغی ناوشار كەمدەكاتەوە، لە هەمانكاتدا ئاسانكارییەكی زۆر بۆ جوڵەی بازرگانی، هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوانتركردنی سیمای شاری سلێمانی دەكات و رۆڵی لە فراوانكردنی شارەكەدا دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 1,432 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.