بینراوە:
(1.0K)
بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە رایگەیاند، بەمەبەستی تۆماركردنی ئەو خێزانانەی كە بە هەر هۆكارێك لە ماوەكانی رابردوودا نەیانتوانیوە لە سیستمی نوێی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراكدا خۆیان تۆماربكەن و هەژماربكەنەوە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانیان بكەن. ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ ئەو خێزانانەیە كە هەژماریان نەكردووەتەوە و پێویستە كارتی نیشتمانی ئەندامانی خێزان و كارتی زانیاریی پێشكەش بكەن لەگەڵ بەڵێننامەكەدا. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێستا گواستنەوە و زیادكردنی منداڵ ناكرێت، تاوەكو ئەو كاتەی بەشی خزمەتگوزاری لەناو بەرنامەكەدا كارادەكرێت.













Leave a Reply