قالیباف هەواڵی نزیكبونەوە لە رێككەوتن لەگەڵ ئەمریكا رەتدەكاتەوە

بینراوە: (884)

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران و سەرۆكی شاندی دانوستانكار لەگەڵ ئەمریكا لەێكدا هەواڵێكی ئەكسیۆسی رەتكردەوە كە چەندینجار لەسەر زاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەواڵی نزیكبونەوەی لە رێككەوتن بڵاوكردوەتەوە. قالیباف رایگەیاندوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی بۆ بانگەشەی بێ سەرچاوەو پشتڕاستنەكراو بەكاردێت و ئەكسیۆسیش هەواڵی ساختەو هەڵبەستراو بڵاودەكاتەوە. ئاژانسی هەواڵی ئەكسیۆس بڵاویكردەوە، ئێران و ئەمریكا نزیكن لە واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 74 Today: 154 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.