بینراوە:
(23)
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا مەرجەكانیان لەلایەن ئەمریكاوە جێبەجێ نەكرێت گەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە. قالیباف جەختیكردوەتەوە هەڵگرتنی گەمارۆكان، ئازادكردنی سەروەت و سامانە بلۆكراوەكانی ئێران و كۆتاییهێنان بە هەڕەشە سەربازییەكان لە مەرجەكانی ئێرانن بۆ كردنەوەی گەروی هورمز. سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوای یەكڕیزی لە گەلی ئێران كردو وتی: لەگەڵ داخوازییە رەواكانی ئەواندان بەتایبەتی رەوشی ئابوری، بەڵام لەئێستادا شەقام شوێنی گردبونەوەی نییەو دەبێت هەموان یەكگرتوبن.












Leave a Reply