فەرماندەیەکی پەکەکە: هیچ هەنگاوێكی تر لە بارەی پرۆسەی ئاشتی نانێین

بینراوە: (1.1K)

ئامەد مەلازگرت، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت: پارتەکەی هیچ هەنگاوێکی دیکە نانێت لە پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ ئەنكەرەو داوای ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری زیندانیكردنی پەكەكەش دەكات. مەلازگرت، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی “فرانس پرێس” لە چیای قەندیل لە باکوری عێراق، رایگەیاند: هەموو ئەو هەنگاوانەمان جێبەجێ کردووە کە رێبەر ئاپۆ دەستیپێخەری بۆ كردووە، لە دوای ئەم هەنگاوانە هەنگاوی دیکە نانێین و ئێستا چاوەڕێی دەوڵەتی تورکیا دەکەن دەستپێشخەری بکات. جەختیشكرد لە دوو داخوازیی سەرەکیی پەکەکە، كە بریتین لە ئازادكردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و دانپێدانانی دەستوری و بەشێوەیەكی فەرمی بە گەلی کورد لە تورکیا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 216 Today: 598 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.