فێستیڤاڵی بازاڕ لە كەلار دەستیپێكرد

بینراوە: (1.5K)

ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، فێستیڤاڵی بازاڕ لەقەزای كەلار كراوەتەوەو دوای كردنەوەشی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان كاسبكارانی بەسەركردۆتەوەو دەستخۆشی لە ئامادەكارانی فستیڤاڵەكە كردوە، هیوای ئەوەی خواستوە ببێتە جوڵەیەكی باشی بازاڕ بۆ خەڵكی گەرمیان و كاسبكاران. ئەوەش باسكراوە، قائیمقامیەتی قەزای كەلارو بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان رێكارە پێویستەكانیان گرتوەتەبەر لەڕوی ئەمنی و ئاسانكاری بۆ گەشتیاران. فێستیڤاڵی بازاڕ لەقەزای كەلار بە بەشداری 200 خاوەنكارو كاسبكاری گەرمیان و دەرەوەی گەرمیان لە رێكەوتی 20 بۆ 24-11 بەردەوام دەبێت و كاسبكاران و شوێنكاران پێشوازی لەهاوڵاتیان دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 1,698 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.