فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی توركیا موشەكێكی نوێ تاقیدەكاتەوە

بینراوە: (1.7K)

كۆمپانیای بایراكتار بڵاویكردەوە، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی جەنگی بەناوی (قزلئەڵما) موشەكێكی نوێی ئاسمانی بە سەركەوتویی تاقیكردوەتەوە كە پێگەی خۆی لەسەر ئاستی جیهان ناساندوە. بایكارتار ئاماژەشیكردوە، قزلئەڵما یەكەم فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانە لەئاستی جیهاندا كە توانیبێتی موشەكێك بەو شێوەیە لە كەنارئاوەكانی سینۆپی باكوری توركیا تاقی بكاتەوەو لە ئاسمانەوە جێتێكی جەنگی كردوەتە ئامانج. راشیگەیاندوە كە زۆربەی فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە شەڕكەرەكان تەنها ئەركی بۆردومانی هەوا بۆ زەمینیان پێ دەسپێردرێت، بەڵام بۆ یەكەمینجارە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان ئەركی بۆردومانێكی ئاسمانی لە ئاسماندا پێ دەسپێردرێت. سەرچاوە/ AA

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 122 Today: 3,101 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.