فازڵ نەبی: هۆشداری دەدات لە دروستبوونی كێشە بۆ دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵ

بینراوە: (1.0K)

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا، رێككەوتنی نەوتیی نێوان هەولێر و بەغدایی بە “كلیلی چارەسەر” ناوبرد و رایگەیاند كە توانراوە بەهۆیەوە گرفتی مووچە بە شێوەیەكی زۆر باش چارەسەر بكرێت، بەڵام هۆشداری دەدات لە ئەگەری دروستبوونی كێشە بۆ دوو مووچەی كۆتایی ئەمساڵ. ئاماژەی بەوەشدا، رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا كلیلی چارەسەركردنی گرفتی نەوت بوو كە گرفتێكی گەورە بوو، چونكە تاڕادەیەك بابەتی داهاتی نانەوتیشی بەهۆیەوە چارەسەركراوە، وتیشی، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و حكومەتی فیدراڵ و كۆمپانیا نەوتییەكانیش سوودمەندن لەم رێككەوتنە، كە گرنگترینیان چارەسەركردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بوو. سەبارەت بە دڵنیایی لە پێدانی مووچە، فازڵ نەبی رایگەیاند، سێ مووچەی ئەمساڵ زامنكراوە و كێشەی نابێت، تەنیا مووچەی مانگی 11 و 12 گرفت بۆ ناردنی دروست دەبێت. باسی لەوەشكرد، چارەسەركردنی گرفتی ئەو دوو مووچەیە، پێویستی بە چاودێریكردنی بەردەوام و دانوستانی توند هەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 3,380 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.