عەونی: لەشوێنێكی تایبەت زەوی بەسەر فەرمانبەرانی پێكهاتەكاندا دابەشدەكرێت

بینراوە: (1.6K)

قۆناغی سێیەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر زیاتر لە 7 هەزارو 500 فەرمانبەری شاری هەولێر راگەیەنراو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەلێدوانێكدا وتی: لە هەمو قۆناغەكاندا بە دڵسۆزانە كار لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی كراوەو ئەنجامی زۆر باشی هەبوە، ژمارەی پارچە زەوییەكان نزیكەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێكی بۆ قەرەبوی خاوەنی زەوی و جوتیارەكان دانراوە. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وتیشی، فەرمانبەرانی پێكهاتەكان و عەنكاوە كە خاوەن تایبەتمەندیین لەشوێنێكی دیار زەوییان پێدەدرێت بۆیە یەك هەزار و 279 فەرمانبەری عەنكاوە لەشوێنێكی تایبەت لەگەڵ فەرمانبەرانی هەولێر زەویان بەسەردا دابەشدەكرێت، هەروەها بۆ پاراستنی تایبەتمەندی پێكهاتەی عەنكاوەش نەخشەیەكی تایبەتیان لەشوێنێكی تایبەت بەخۆیان بۆ دروستكراوەو تیروپشكیان بۆ دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 72 Today: 2,652 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.