عەلی شەمخانی: وەڵامی توندی هەر دەستدرێژیەك دەدەینەوە ئەگەر بكرێتە سەر وڵاتەكەمان

بینراوە: (1.0K)

راوێژكارێكی رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، وەڵامی توندی هەر دەستدرێژییەك دەدەنەوە، ئەگەر بكرێتە سەر وڵاتەكەیان. عەلی شەمخانی راوێژكاری رابەری باڵای ئێران شەمخانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، ناتوانرێت توانای مووشەكی و بەرگری ئێران كۆنترۆڵ بكرێت و پێویستیان بە مۆڵەتپێدانی كەس نییە. باسی لەوەشكرد، هەر دەستدرێژی و دوژمنكارییەك روبەڕووی ئێران ببێتەوە، وەڵامی توندی دەدەنەوە، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ هۆشدارییەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە وتبووی، ئەگەر ئێران هەوڵی خۆ پڕچەككردنەوە و بەهێزكردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی بدات، بەخێرایی لەناوی دەبەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 1,701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.