عەلی حەمەساڵح: ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا ڕێککەوتن نەکرێت هەموو مووچەخۆر دەبێتە قوربانی

بینراوە: (5.6K)

عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە پەیامێکیدا بۆ رای گشتی دەڵێت: “ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە، تکایە ئەم هەلە مێژوییە لەدەست مەدەن”.

لە پۆستێکیدا لە فەیسبووک، عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی: “دوای نوسراوەکەی دوێنێی ڕەوتی هەڵوێست، ئەمڕۆ لەگەڵ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بەدواداچونمان کرد و دەرکەوتووە کە، هەرێمی کوردستان لە تێگای چاودێری داراییەوە نوسراوێکی کردووە، دەڵێت: خۆمان نەوت دەپاڵێوین، دوو گرێبەستمان هەیە (40 هەزار بەرمیل بۆ لاناس) و (25 هەزار بەرمیل بۆ کار)، بۆیە بەنزینی 450 دیناری و بەرمیلی نەوتی 30 هەزاریمان ناوێت”.

بەگوێرەی نوسراوەکە، “عێراق’ـیش دەڵێت: باشە، بڕی 49 هەزار بەرمیل ببەن بۆ ئەو دوو پاڵاوگە! واتە: سووتەمەنی سفر بۆ خەڵک”.

عەلی حەمەساڵح دەشڵێت: هەروەها بۆ مووچە، عێراق داوای نزیکەی 235 هەزار بەرمیل دەکات و هەر بەرمیلێک دەڵێت: 16 دۆلار دەدەم بە کۆمپانیاکان، لە ماوەی دوو مانگیشدا کۆمپانیایەکی بیانی دێت تێچووی حەقیقی دابین دەکات، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم دەڵێن: کۆمپانیاکان بەمە ڕازی نین! کەواتە: نەوتی کوردستان چی تر هی خەڵک نییە و هی ئەم کۆمپانیانە و هەمووانی بۆ دەکرێتە قوربانی”.

دووپاتیشی دەکاتەوە کە، “ئەگەر لەم دوو ڕۆژەدا، ڕێککەوتن نەکرێت و بەم پێداگیریە، بەبێ بەدیل هەموو موچەخۆر دەبێتە قوربانی”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 1,247 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.