عومەر گوڵپی: پاش لافاوەكە دۆخی چەمچەماڵ بەخێرو سەدەقە چاك نابێت

بینراوە: (1.4K)

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، غازو نەوتی چەمچەماڵ زیاتر لە 15 ساڵە گیرفانی دەسەڵات و كۆمپانیای بیانی پڕ كرد، كەچی گیرفانی چەمچەماڵییەكان هەر خاڵییە، هەروەها رێژەی 90%ی كارەبای كوردستان كە بە بازرگانی بە خەڵك دەفرۆشرێتەوە لە غازی چەمچەماڵ بەرهەم دەهێنرێت و هەموو رۆژێك 1.700 مێگاوات كارەبا لە غازی چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت و بە بەغدا دەفرۆشرێت، هەمو ئەو غازەشی بە ماڵان دەفرۆشرێت لەكێڵگە غازییەكانی چەمچەماڵ بەرهەمدەهێنرێت. ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندوە، چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەكیە لە پەراوێزخراوترین ناوچەكانی كوردستانن، بەر لە لافاوەكە بەشی زۆری خەڵكەكەی پێویستیان بە پاڵپشتی و خزمەتگوزاریی بو، لە ئێستاداو پاش لافاو دۆخەكە بەخێرو سەدەقە چاك نابێت و پێویستە دەسەڵات ناچار بكرێت بە قەرەبوكردنەوەو خزمەتكردنیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,380 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.