عومەر چەلیك، جێگری سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدان-ئاكەپە لەبارەی رێوڕەسمەكەی ئەمڕۆی چەكدادانی گروپێك لە گەریلاكانی پەكەكە رایگەیاند، هەنگاوی یەكەم بۆ چەكدادانی پەكەكە نرا. دەشڵێت، دەبێت پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی پەكەكە بەهەمو لقەكانییەوە بەزویی تەواوبكرێت.
ئاوێنە: عومەر چەلیك، كە هاوكات وتەبێژی ئاكەپەیە، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا لە تۆڕی ئێكس وتی، “هاوتەریب لەگەڵ ئامانجی توركیای خاڵی لە تیرۆر، یەكەم هەنگاو لە پڕۆسەی لەناوبردن/رادەستكردنی چەكی پەكەكە نرا.”
ئاماژەی بەوەشداوە، بەدیهێنانی ئامانجی “توركیای خاڵی لە تیرۆر” گەرەنتی رزگاركردنی وڵاتەكەمان لە “باری تیرۆر” دەكات.
وتوشیەتی، لەم قۆناغەدا ئاستێكی گرنگ بۆ بەدیهێنانی ئامانجی “توركیای خاڵی لە تیرۆر” تێپەڕێندرا.
جەختیشی كردۆتەوە كە “دەبێت پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوە و چەكدادانی پەكەكە بەهەمو لق و پێكهاتە نایاساییەكانییەوە، بەزویی تەواوبكرێت.”
جەختیشی كردۆتەوە “لەپێناو ئەوەی هێنانەدی ئامانجی ئەم پڕۆسەیە مسۆگەر بكرێت كە پڕۆژەی دەوڵەتە بە ویستی سەرۆكمان، ئیمە بە چاو كراوەیی دەمێنینەوە لەدژی سەرجەم ئیستیفزازەكان.”
عومەر چەلیك: دەبێت پڕۆسەی هەڵوەشاندنەوەو چەكدانانی پەكەكە بە هەمو لقەكانییەوە بەزویی تەواو بكرێت

بینراوە:
(8.5K)











Leave a Reply