شەپۆلی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە

بینراوە: (1.3K)

كەشناسی دەڵێت، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستانیش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە24-12، ئاسمان لە سنووری پارێزگای هەولێرو دهۆك نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە وكەركووك و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین نمەبارانی پچر پچر بەردەوام دەبێت و لە دوای نیوەرۆوە كەشەكە ئاسایی دەبێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو كە پلەی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە. سەبارەت بە كەشی سبەینێ پێنج شەممە25-12 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور و هەندێك كات نیمچە هەور دەبێت و پلەی گەرماش لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ نزیك دەبێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە: هەولێر : 15 پلەی سیلیزی سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی دهۆك : 16 پلەی سیلیزی زاخۆ :16 پلەی سیلیزی كەركووك : 16 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی سۆران: 11 پلەی سیلیزی گەرمیان : 18 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 41 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.