شەختە و زووقم بەڕێوەیە

بینراوە: (1.4K)

شارەزایەکی کەشناسی ئاشکرایدەکات، ئەمساڵ زستانێكی هێندە سەخت لەڕێیە كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و و بەنداوەکانیش سەرڕێژ دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسیی ڕایگەیاند؛ پێشبینی ناکرێت تا هەفتەیەکی دیکە هیچ بارانێک ببارێت و لەدوای ئەوە و سەرەتای مانگی داهاتوو بارانبارین بوونی هەیە و شەپۆلێکی سەرتاسەریی و باش و پڕ باران تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

وتیشی: ڕێژەی دابارینی باران و بەفر لە ئاستێكی دڵخۆشكەردا دەبێت، بەتایبەت لە مانگی داهاتووەوە زستانێكی سەخت بەڕێوەیە زوقم و شەختەیەكی هێندە زۆری تێدادەبێت، كە چەند ساڵێكە وێنەی نەبووە و بەفر و بارانی زۆریشی لەگەڵدا دەبێت. ئە کەشناسە باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەكرێت بەفربارینیش لە ئاستێكی پێویست و باشدا بێت بە جۆرێک لەهەرسێ زستانی ڕابردوو زیاتر بێت، ئاستی بارانیش لە وەرزی زستاندا باش دەبێت و چەندین شەپۆلی بەهێزی تێدا دەبن كە كانیاو چەم و ڕوبارەكان دەژیەنەوە.

شاڵاو هیدایەت ڕوونیشی کردەوە، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەكات و ئەو بیرانەی وشکبوون بەگشتیی دەژیەنەوە و بەشێكی بەنداوەكان سەر ڕێژ دەبن، هاوكات لە بەشێک ناوچەكان هێندە سەرمایەكەی توند دەبێت و شەختە و بەستنی زۆر ڕوودەدات كە زیان بە چەندین درەختی جۆراوجۆر دەگەیەنێت و وشكیان دەكات….

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 432 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.