شاندێكی حەج و عومرەی هەرێم بۆ ئامادەكاریی پرۆسەی حەج سەردانی بەغدای كرد

بینراوە: (892)

بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 و هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق شاندێكی وەزارەتی ئەوقاف بە سەرۆكایەتی وریا مەولاناخالد بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەكالەت سەردانی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراقیان كرد. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەیەكدا سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق تیشكی خستوەتەسەر ئامادەكارییەكان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و زیاتر خزمەتكردنی حاجیان تاوەكو بتوانن پێكەوە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەباشترین شێوە خزمەتی حاجیان بكەن لە وەرزی حەجدا. لای خۆشییەوە بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە راو پێشنیازو تێبینییەكانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵی 2026ی گەیاندە سەرۆكی دەستەو هیوای خواستوە ئەو هاوكاری و هەماهەنگییەی نێوان هەردولا بەردەوام بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.