شارەوانیی سلێمانی: شەقامی سەرەکیی سەرچنار دادەخرێت

بینراوە: (873)

شارەوانیی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە سایدی رۆشتن لە نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما لەسەر شەقامی سەرەكی سەرچنار بەربەست دەكرێت. سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا، سبەینێ پێنجشەممە، لە كاتژمێر (8)ـی بەیانی تا (12)ـی شەو، سایدی رۆیشتن لەسەر شەقامی سەرەكیی سەرچنار (لە ترافیكی نزیك بەنزینخانەی تاڤگە تا بەردەم سیتی سینەما) بەمەبەستی قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوە بەربەست دەكرێت. هاوكات، شارەوانی داوا لە شۆفێران دەكات لەو كاتەدا شەقامەكانی دەوروبەر وەك رێگای جێگرەوە بەكاربهێنن و پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆ بن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.