سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ داوایەك لە دەسەڵاتدارانی عیراق دەكات

بینراوە: (985)

سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ دادپەروەری داوای لە دەسەڵاتدارانی عیراق كرد كە لێكۆڵینەوەیەكی پیشەیی و سەربەخۆ لەو گۆڕە بە كۆمەڵانە بكەن كە لە پارێزگای ئەنبار دۆزراونەتەوە. سەنتەرەكە هۆشداریدا لەوەی ئەم دۆسیەیە بكرێتە كەرەستەیەك بۆ بانگەشەی سیاسی یان سەپاندنی گەڕاندنەوەی پێشوەختە پێش تەواوبونی پشكنینە پزیشكییە دادییەكان و شیكارییەكانی DNA. سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، بە نیگەرانییەوە بە دواداچون بۆ بانگەوازی رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كەسوكاری قوربانیان دەكەن سەبارەت بەو گۆڕە بەكۆمەڵە دۆزراوانە كە باسیان لەوە كردوە بێئەوەی پشكنینی پێویست بكرێت و گوێ لە شاهیدحاڵی كەسوكاری بێسەروشوێنەكان و دانیشتوانی ناوچەكە بگیرێت مێژوی روفاتەكانیان بۆ سەردەمێك و رۆژگارێكی دیاریكراو گەڕاندوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 164 Today: 3,504 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.