سەرۆكی حكومەت: سوپاسی ژاپۆن دەكەین بۆ پشتیوانیكردنی هەرێمی كوردستان

بینراوە: (852)

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە رێگەی باڵیۆزی ژاپۆن لەعیراق سوپاسی ئەو وڵاتەی كرد كە هاریكارو پشتیوانی هەرێمی كوردستان بوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، پێشوازیان لە ئەكیرا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق كردوەو گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ژاپۆن و هەرێمی كوردستان و دۆخی گشتی عیراق و ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەران كردوە. باسی لەوەشكردوە كە باڵیۆزی ژاپۆن باسی لە كارو چالاكی و پڕۆژەكانیانی لە هەرێمی كوردستان كردوە كە لە رێی ئاژانسی جایكاوە چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، هەروەهاسوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانیان بۆ هاریكاریی و پشتیوانی و پڕۆژەكانی ژاپۆن دەربڕیوەو جەختیان لەگرنگی سود وەرگرتن لەشارەزایی و ئەزمونی دەوڵەمەندی ژاپۆن لەبوارەكانی پیشەسازی و پەروەردەیی و گەشەپێدانی ئابوریدا كردوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 2,191 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.