سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە ئامادەكردووە

بینراوە: (1.6K)

سەرۆكی ئەمریكا پلانێكی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە ئامادەكردوە. ماڵپەری ” ئەكسیۆس”ی ئەمریكی ئاشكرایكردووە، لە پەراوێزی 80یەمین لوتكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ هەشت سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كۆبووەتەوە و تیایدا، پلانێكی 21 بڕگەیی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و غەززە خستووەتەڕوو. سەرۆكی ئەمریكا جەختیشیكردووەتەوە لە پێویستی كۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە زووترین كاتدا. پلانەكەی ترەمپ، ئازادكردنی بارمتەكان و راگرتنی شەڕ و كشانەوەی سوپای ئیسرائیلی لە غەززە لەخۆگرتووە، لەگەڵ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ حكومڕانیكردنی غەززە دوور لە حەماس و نۆژەنكردنەوەی لەسەر ئەركی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بە هاوبەشی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەلەستین. هەروەها، ترەمپ دڵنیاییشداوە رێگە نادات ئیسرائیل كەناری رۆژئاوا بلكێنێت بە وڵاتەكەیەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,643 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.