سەرلەنوێ شەقامی 100 مەتریی شاری هەولێر نۆژەندەكرێتەوە

بینراوە: (1.6K)

لەمەراسیمێكدا بەردی بناغەی پڕۆژەی سەرلەنوێ قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی 100مەتریی شاری هەولێر دانراو ساسان عەونی وەزیری شارەوانی هەرێم بڵاویكردوەتەوە، پڕۆژەی سەرلەنوێ نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە لە چوارڕیانی رێگەی مەخمور تا چوارڕیانی رێگەی موسڵە، بەبڕی 3 ملیارو 550 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار جێبەجێ دەكرێت. عەونی راشیگەیاندوە، درێژایی رێگاكە بە چون و هاتن زیاتر لە هەشت كیلۆمەترە لەماوەی 120 رۆژدا بەپێی ستانداردەكان جێبەجێ دەكرێت لە داهاتوشدا پڕۆژەی گرنگتر بۆ شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 265 Today: 2,535 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.